هەواڵگری عێراق ئازادکردنی کچێکی ئێزیدی لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە ڕادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دەزگای هەواڵگریی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، ئازادکردن و گەڕاندنەوەی کچێکی ئێزیدی لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە ڕاگەیاند.
میدیا کوردییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو کچە لەلایەن داعشەوە لە ناوچەی شەنگال لە هەرێمی كوردستان ڕفێندرابوو، و دوای دە ساڵ لە رفاندنی لە غەززەی پایتەختی فەلەستین دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە وڵات.
دوێنێ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای دەستكەوتنی زانیاری هەواڵگری کە کچێكی ئێزیدی بۆ یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە رفێندراوە، دەست بە چێ پەیوەندی پێوەكرا و ڕێکارەکانی گواستنەوەی بۆ خاکی عێراق كرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی بۆ عێراق دوێنێ دەستبەجێ رادەستی خێزانەكەی كراوە، راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لەو ئەركە “نیشتیمانییە” تا سەرجەم ئەو ژنە ئێزیدییە ڕفێنراوانە بگەڕێننەوە وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای هەواڵگریی عێراق وردەکارییەکانی ئەو وڵاتە هەرێمییە نەخراوەتەڕوو کە کچەکە لێی وەرگیراوەتەوە.