هەسەدە: هێرشێکی موشەکی كرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان نێودەوڵەتی لە گوندەواری حەسەکە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری حەسەکە لەلایەن گروپێکەوە هێرشی کراوەتە سەر، کە پێدەچێت سەر بە میلیشیاكانی ئێران بن.

دوێنێ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ” سێنتکۆم” ڕایگەیاند، بنکەی کۆنیکۆ لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێنجشەممەی ڕابردوو دوو هێرشی کراوەتە سەر.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی “هەسەدە” رایگەیاند، “ گروپێكی چەکدار کە پێدەچێت لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی بكرێن، هێرشێکی موشەکییان كردە سەر شاری شەدادی و دەوروبەری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، موشەكێك لە نزیك بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كەوتە خوارەوە، و موشەكێك بەر قوتابخانەیەک كەوت لە دەوروبەری شارەکە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان