هێرش كرایە سەر بارهەڵگرەكانی نەوت لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، چەكداری نەناسراو کە پێدەچێت سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بن، بارهەڵگرە نەوتییەكانیان لە گوندەواری باکووری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی روەیشدی باکووری دێرەزوور ڕایگەیاند، دوو چەکدار بە ماتۆڕسکی هاتبوون لە نزیک شارۆچکەکە تەقەیان لە دوو بارهەڵگری نەوت كرد.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو بارهەڵگرە نەوتیان بارنەكردبوو، بەڵام بەهۆی فیشەکەوە زیانیان پێگەیشت.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر داعش لە ڕێگەی لاپەڕە نزیكەكانیەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بەرپرسیارێتی خۆیان لە دوو هێرشی سەر بارهەڵگری نەوت لە گوندەواری دێرەزوور ڕاگەیاند.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان