دوابەدوای كوشتنی.. “نوسرا” هەڵمەتێكی دەستگیرکردن لە ئیدلب دەستیپێكرد
ئیدلب – نۆرس پرێس
دەزگای ئەمنی دەستەی حەیعەت تەحریر شام (بەرەی نوسری پێشو)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای كوشتنی یەکێک لە ئەندامە ئەمنییەكانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب دەستپێکرد، و ١٨ کەسی كرت، كە شەش کەسیان ئەندامی میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنن.
بەرپرسێک لە دەزگای ئەمنی تەحریر شام رایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە گوندەکانی کفریا و فوعەی لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب گرتۆتەوە، لە ئەنجامدا شەش ئەندامی “فەیلەقی شام” و “جەیش ئەحڕاڕ”ی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستگیرکران، جگە لە ١٢ کەسی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هات کە تەرمی “ئەبو جەندەل حەمودی” ئەندامی دەزگای ئەمنی، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی کفریا و فوعە.
دەستبەسەرکراوان بۆ زیندانی “زوەیبەق”ی نزیک گوندی شێخ بەحڕ لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب گواستراونەتەوە.