ئیسرائیل شوێنە سەربازییەکانی باشووری سوریا بۆردومان دەكات
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسرائیل چەندین شوێنی سەربازیی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان لە باشووری سوریا بۆردومانكرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکەجەنگیەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر شوێنە سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە پارێزگاکانی دەرعا و سوەیدا لە باشووری سوریا، كە دیاریترین هێرشەكەكان هێرشی فڕۆکەخانەی سەربازی سەعلە بووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەكاندا كەتیبەی بەرگری ئاسمانییان لە لەسەر ڕێگای شاری ازرەعە و شارۆچکەی قەنییە و فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی نزیک شارۆچکەی نامر لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا كرانە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە هێرشەكاندا کەتیبەیەکی بەرگری ئاسمانی لەسەر گردێک بە ناوی تەل خەروف لە ڕۆژئاوای پارێزگای سوەیدا كراوتە ئامانج.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی زەەر وزیانەكان و قوربانییان لەبەردەستدا نەبووە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئیسرائیل بۆردومانەکانی بۆ سەر سوریا زیاتركردووە، و شرۆڤەکارێکی سیاسی لە دیمەشق بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئامانجی ئیسڕائیل ئەوەیە كە هێڵەکانی دابینکردنی لە سوریاوە بۆ لوبنان بڕێت.