ئیدلیب – نۆرس پرێس
سوپای ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە باشوری وڵاتەکەیان زیاتر لە 500 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان کۆنتڕۆڵکردوەتەوە، لەو نێوانەشدا زیاتر لە 20 شار و شارۆچکە “ئازاکراون، لەئێستاشدا هێزەکانمان لە پێشڕەوی بەردەوام دان”.
فەرماندەیی سوپای ئۆکرانیا ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان لە خارکیێڤ، باشور و رۆژهەڵاتی وڵات پێشڕەوی بەردەوامییان کردوە و هێزەکانی روسیاش بەبەردەوامی لە بنکە سەرەکییەکانیان دەکشێننەوە، ئەوەش گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە شەڕی وڵاتەکەیان بەرامبەر سوپای روسیا کە ماوەی حەوت مانگە بەردەوامی هەیە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، نەک تەنها پێشڕەوی لە خارکیێڤ بەردەوامە، بەڵکو لە باشور، رۆژهەڵات و باکوری وڵاتیش پێشڕەوی بەردەوامە، لە هەندێک ناوچەش هێزەکانیان 50 کیلۆمەتر لە سنوری روسیاوە دورن.
لای خۆیەوە ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، سوپای ئۆكرانیا له 9ی ئەیلولی ئه‌مساڵدا دوو هه‌زار كیلۆمه‌تریان لە خاكی وڵاته‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه، سوپای روسیاش بژارده‌ی دروست هه‌ڵده‌بژێرێت له هه‌ڵاتن له باكووری رۆژهه‌ڵات و باشووری ئۆكرانیا.
سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول، هێزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا بۆ یه‌كه‌مجار هێرشی پێچه‌وانه‌ی له باشوری وڵاته‌كه‌یان دژ به سوپای روسیا ده‌ستپێكرد، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا له به‌شی باكوری رۆژهه‌ڵاتی خاركیڤ پێشڕه‌ویان كرد.