سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی یەکەی ئاسایشی خۆپارێزی حزبوڵڵای لوبنان ڕادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، نەبیل قاووق بەرپرسی یەکەی ئاسایشی خۆپارێزی و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان، لەو هێرشەی كرایە سەر ناوچەی شییاح لە بەیروتی پایتەختی لوبنان كوژار.

نەبیل قاووق یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی حیزبوڵڵای و حزبەکەش هیچ لێدوانێکی لەسەر کوشتنی ناوبراو نەداوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “ئێوارەی دوێنێ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە هێرشێكدا نەبیل قاووقیان لەناوبرد”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “قاووق ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە پێشخستنی پلانە تیرۆریستییەکان لە دژی ئیسرائیل و هاووڵاتیانی”.

دوێنێ شەممە، حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ماتەمینی بۆ حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی خۆی گێڕا، کە لە هێرشێکی ئیسرائیلیدا لە گەڕەكی حەریك لە باشووری بەیروت کوژرا.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە