سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دوو جار لە دێرەزوور بۆردومان كران

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە پێدەچێت سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت، كاروانێكی سەربازی میلیشیاكانی ئێرانی لە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومانكرد، بەهۆیەوە دوو ئەندامی ئەو میلیشیایە كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازیی نزیک لە سپای پاسداران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کاروانێکی سەربازیی لەسەر ڕێگەی سەرەکی شارۆچکەی قورییە کردە ئامانج، كە لە شاری ئەلبوكەمالی سنوری عێراق و سوریا ژەكیان بۆ شاری مەیادینی دێرەزوور دەگواستەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆردوزمانەكەدا بۆوە هۆی كوژرانی دوو ئەندامی سپای پاسداران.

هەروەها بەئامانجکردنەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی دایک و باوکی، لە كاتی هێرشەكە لە نزیك كاروانە سەربازییەكە بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێكی ئاسمانییان کردە سەر بارەگا سەربازییەکان و کۆگاکانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە دێرەزوور.

ماوەی دوو ڕۆژە سپای پاسدارانی ئێران بە هۆی پەرەسەندنەكانی سووریا و لوبنان. كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان