سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نیگەرانییەوە لە پێشهاتە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانێت
هەولێر – نۆرس پرێس
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێ، “به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين”.
هەروەها راگەیێنراوەکەدا هاتووە،”ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن”.