بۆمپێك بە ئەندامینی میلیشیای “جەیش وەتەنی”ی سەر بە توركیا تەقییەوە
رەقە – نۆرس پرێس
نیوەی شەوی شەممە – یەکشەممە، سێ ئەندامی میلیشیای “سوڵتان موڕاد”ی سەر بە جەیش وەتەنی سەر بە تورکیا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێێكی سەربازییان لەسەر رێگای سلۆكی گوندەواری گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان کوژران .
کارگێڕێک لە “پۆلیسی سەربازی”ی شارۆچکەی سلۆك، ڕایگەیاند، بۆمبەكە لە سەر رێگای گرێ سپی چێندرابوو، و ئۆتۆمبێلی “ئەبو سالح حەمەوی”ی سەركردەی میلیشیاكەی كردە ئامانج، بەهۆیەوە ئەو سەركردەیە و دوو لە پاسەوانەكانی كوژران و دوو پاسەوانیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ بریندارەكان گواسترانەوە تورکیا.