واشنتۆن و بەغدا وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان لە عێراق راگەیەند
دیمەشق – نۆرس پرێس
واشنتۆن و بەغدا شەوی هەینی ڕابردوو ڕایانگەیاند، ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، هاوکات ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا بەردەوام دەبێت تا هەمان مانگی 2026.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی 12 مانگدا کۆتایی دێت و دواین وادەش تا ئەیلولی 2025 دەبێت“.
ئەمەریکا نزیکەی 2500 سەربازی لە عێراق هەیە، جگە لە 900 سەرباز لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی لە ساڵی 2014دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکهێنرابوو.
سەرەتای ئەم مانگە بەغدا و واشنتۆن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق گەیشتبونە ڕێککەوتن.