دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل کوشتنی سەركردەی بزووتنەوەی حەماسی لە سووریا ڕاگەیاند.
ئاڤیچای ئادرایی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی هەینی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی جەنگی لە ناوچەیەكی باشووری سوریا، ئەحمەد محەممەد فەهەد، سەركردەی تۆڕی حەماس لە سوریا کوژرا.
بە گوتەی ئادرایی، فەهد بەرپرسیار بووە لە ئەنجامدانی چەندین هێرش لە دژ بە ئیسرائیل، لەوانە بۆردومانكردنی ناوچە بەرزاییەکانی جۆلان.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشكرد، “ ئەو سەركردەی حەماس لە كاتی پلاندانان بۆ ئەوەی هێرشی تیرۆریستی بكاتە سەر ئیسڕائیل كوژرا”.