میلیشیاكانی توركیا لە عەفرینی داگیركراو دەیان دار زەیتوون دەبڕن

عەفرین – نۆرس پرێس

فەرمانگەی کشتوکاڵی میلیشیای “فیلم شام”ی سەر بە توركیا، دوێنێ چوارشەممە، لانیکەم ٩٠ دارزەیتوونیان لە گوندی ئیسکانی باشووری شاری عەفرینی راگیركراو بڕییەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، ئەندامانی میلیشیاكانی توركیا، دەستیان کردووە بە بڕین و گواستنەوەی دەیان تۆن لە دار زەیتونی شارە داگیركراوەكانی رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەوەی لە ناوچەكانی ئەعزاز و حەلەب بیفرۆشن.

ئەو میلیشیایە دارەكانی لە “ بینای مەرکەزی” لە گوندی ئیسکانی نزیک لە بنکەی سەربازی تورکیا داناوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد