لە نێویاندا کەسانی بیانی هەن.. لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەشت چەکدار کوژران

حەما – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت، بۆ سەر بارەگایەکی سەربازی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرای پێشو) لە شاری حەمای باکووری ڕۆژئاوای سوریا، هەشت كەس کوژران كە كەسانی بیانیشیان تێدابوو.

سەرچاوە سەربازییەکان لە حەما بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، دوو کاتژمێر پێش بۆردومانەکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەكە پشكنینیان ئەنجامدەدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پێشتر ژمارەیەك فەرماندەی لەناوچەی ئیدلب و باکوری ڕۆژئاوای سوریای کردبووە ئامانج.

فەرماندەیەکی سەربازی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتح ئەلموبین” رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دوو موشەكیان ئاراستەی بارەگایەکی سەربازی دەستەی تەحریر ئەلشام كرد لە گوندی دوێڕ ئەكراد لە گندەواری ڕۆژئاوای حەما، و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران، كە لەنێویاندا “ئەبو ئەیوب ئەنساری” بوو

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی F-15ی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، بەسەر ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندیدا دەفڕی، و هیچ لێدوانێکی نەدا لەسەر بۆردومانكردنەكە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد