ڕۆیتەرز: حزبوڵا کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا پشتڕاست دەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکی ئیسرائیلیدا بۆ سەر باشووری لوبنان سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان کوژرا.

دوێنێ سێشەممە، چوار مووشەکی ئیسرائیلی گۆڕەپانی غەبیرییان لە باشووری بەیروت بۆردومانكرد، و میدیاكان رایانگەیاند، کە تەلال حەمییە، سەركردەی دیاری حزبوڵڵای لوبنان كراوەتە ئامانج.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بەڵاویكردۆتەوە، كە حزبوڵا كوژرانی فەرماندەیەكی سەربازی خۆی بە ناوی ئیبراهیم قوبەیسی لە هێرشێکی ئیسرائیلیدا بۆ سەر بەیروت پشتڕاستی کردووەتەوە.

بەپێی بەرپرسانی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی كرایە سەر گەڕەکی غەبیری، شەش کەس کوژران و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون،.

لەلایەکی دیکەوە، سلۆڤینیا، سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنەکە کۆدەبێتەوە و باس لە شەڕی لوبنانی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل دەکەن.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان