ئیسرائیل  بۆردومانی پارێزگای تەرتوس دەكات لە سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژنامەی ئەلوەتانی نیمچە فەرمی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەرگری ئاسمانی سوریا، لە دەرەوەی پارێزگای تەرتوس لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، وەڵامی “دەستدرێژیی ئیسرائیلی”یان دایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرگرییەکانی حکومەتی دیمەشق سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە، هەروەها یەکێکیان لە فڕۆكەكان كەوتۆتە سەر ماڵێک لە گوندی اسقبۆلی لە نزیک تەرتوس و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری سوریا تا كاتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵە هیچ لێدوانێکی لەسەر بۆردومانەکە نەداوە.

داڕشتنەوەی: عەگید مش