هێرش كرایە سەر بارهەڵگری نەوت لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆر شەممە، چەكدارانی نوناسراو کە پێدەچێت سەر بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بن، بارهەڵگری نەوتیان لە شاری دێرەزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، چەکدارەکان بە مووشەکێکی کاروانێکی بارهەڵگری نەوتیان لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی عەزبییەی باکووری شاری دێرەزوور کردە ئامانج، بەهۆیەوە زیانی بە بارهەڵگرەكان كەوت و بارەكانیان لەسەر ڕێگاكە بەتاڵ کرد.
لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر بارهەڵگرە نەوتییەكان بە تەقەی راستەوخۆ لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە بیابانی دەحلەی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، زیان بەر بارهەڵگرەكانی نەوت كەوت، هاوکات چەکدارەکان بەرەو قووڵایی بیابانەکەدا هەڵهاتن.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر داعش لە ڕێگەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی بارهەڵگرە نەوتییەكان راگەیاند.