دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی، 101 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لە ئاسمانی برایانسک، گراسنۆدار و دەریای ئازۆڤ خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دوای ئەوە هات کە کیێڤ هێرشی کردە سەر خاکی ڕوسیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا 101 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای خستۆتە خوارەوە “
تا ئێستا کیێڤ هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەداوە