حکومەتی دیمەشق شارۆچکەیەکی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بۆردومانكرد و کوژران و برینداریی لێكەوتەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
شەوی هەینی ڕابردوو کەسێک گیانی لەدەست دا و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون، لەئەنجامی بۆردومانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر ناوەندی شارۆچکەی “تەفتەناز” لە ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگەیاند، هێرشەكەی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هاوکات بووە لەگەڵ بۆردومانێکی مووشەکی لە سەر گوندی شلخ و دەوروبەری شارۆچکەی مەعارە نەعسان لە هەمان ناوچە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەنێو کوژراوەکاندا کارمەندێكی پزیشکی هەیە، جگە ژمارەیەك منداڵ، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بكات.
ئەم هێرشانە لەكاتێكدایە كە دەنگۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە.