بەبێ لایەنی تورکی.. کاروانێکی سەربازی رووسیا لە کۆبانی

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئه مڕۆ دووشه ممه، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شاری کۆبانی ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی لایەنی تورکی ئامادەبن.

زرێپۆشە سەربازییەکانی رووسیا تا کاتژمێر9ی بەیانی چاوەڕێی هاتنی زرێپۆشەکانی تورکیایان کرد بێن لە دەروازەی نزیك گوندی غەریب، 15كم رۆژهەڵاتی كۆبانی،بەڵام ئۆتۆمبیلە سەربازیەکانی تورکیا دەرنەکەوتن.

ئەفسەرە روسەکانی بەرپرس لە بەڕێوەبردنی کاروانەکە هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئامادەنەبوونی زرێپۆشەکانی تورکیا نەدا.

سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی رووسیا بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری رووسی بەپێی هێڵی کاروانی بەرنامە بۆ داڕێژراو بە تەنها بەردەوام بوون لە بەڕێکردنی کاروانە سەربازیەکەیان.

کاروانەکە لە گوندی غەریبەوە بەڕێکەوت و بە گوندەکانی “کەربنەف، کۆسک، عەلیشار، گۆم عەلی، کۆرتیک، کۆبەک شەیتان، تەری، تلجیب/تل حەجەب، کەباجەق ساغیر، تەلچ، و بۆزتەپە” دا تێپەڕی.

دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەیان، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی رووسیا گەڕانەوە ناوەندی ئامادەبوونی هێزەکانی ڕووسیا، لە نزیک شارۆچکەی سەڕین لە باشووری کۆبانی.

لە پێنجی ئەیلولی ئەمساڵدا، سەربازانی رووسیا و تورکیا  111هەمین کاروانی هاوبەشیان لە  گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی، ئەنجامدا.

پانزەی مانگی ئابی رابردووش، پۆلیسی سەربازی رووسیا ئەنجامدانی کاروانێکی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا هەڵوەشاندەوە، لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتن: زانا ئەلعەلی