بەرەی نوسرە کەمپێک لە ئیدلب هەڵدەوەشێنێتەوە

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) ماوەی ٤٨ کاتژمێری دانا بۆ بە دانیشتوانی کەمپی “مریەم”ی نزیک گوندی حەربەنوش لە باکوری ئیدلب بۆ چۆڵکردنی، بە ئامانجی وەبەرهێنانی زەوییەكە بۆ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان.

یەکێک لە ئاوارەکانی ناو کەمپەکە ڕایگەیاند، ٨٥ خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمە مەیدانییەکانی فەرمانگەی “گەشەپێدان”ی سەر بە نوسینگەی ئابووری دەستەی تەحریر شام لە ئیدلبة، ئاگادارکرانەتەوە، بەزوترین كات کەمپەکە چوڵبكەن، بەبێ ئەوەی هیچ شوێنێكی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بكەن.

ئاوارەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانگەی گەشەپێدان بیانویان ئەوەیە كە دانیشتووانی كەمپەكە کرێی زەوییەکە نادەن، کە مانگانە بە بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر خێزانێك داندراوە.

بڕیاری چۆڵکردنی کەمپەکە کێشەی بۆ دانیشتوان دروستکرد، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و قەیرانی نیشتەجێبوون لە ئیدلب و گوندەواری. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكرد “زۆر زەحمەتە زەوییەکی نوێ بدۆزیتەوە”.

نووسینگەی “گەشەپێدان” كای سەرەكی بەڕێوەبردنی کاروباری نیشتەجێبوونە، لەوانەش خانووبەرە و کەمپەکان، جگە لە بەڕێوەبردنی وەبەرهێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، بۆ بەرژەوەندی تەحریر شام.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد