“ئاسایش” دوو کەس دەستگیر دەكەن کە ئەندامانی داعشیان لە گوندەواری حەسەکە دادەمەزراند
حەسەكە – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، دەستگیرکردنی دوو كەسیان ڕاگەیاند کە كاری دامەزراندنی ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەكرد لە گوندەواری شاری حەسەكە.
ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هەڵمەتێكی ئەمنییان لە شارۆچکەی “عەریش”ی سەر بە قەزای شەدادی لە باشووری گوندەواری حەسەکە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا دوو کەس دەستگیرکران، كو كاریان دەكرد بۆ دامەزراندنی ئەندامانی داعش و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگای ئاسایشی گشتی توانیویەتی بەڵگە کۆبکاتەوە دەیسەلمێنێت كە ئەو دوو كەسە لەگەل داعش تێوەگلاون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئاسایش دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و پارە و ٢٠ ئامێری پەیوەندیکردندا گرتووە.