برای سەرکردەی میلیشیای “عەمشات” هەڕەشە لە دانیشتوانی گوندێکی عەفرین دەکات
عەفرین – نۆرس پرێس
نۆرس پرێس زانیاری نوێی دەستکەوت کە “فادی جاسم”، برای سەركردەی میلیشیای “عەمشات”ی سەر بە تورکیا، “ئەبو عەمشە”، هەڕەشەی لە دانیشتوانی گوندی “كاخری”ی گوندەواری عەفرینی داگیركراو دەكات، كە نابێت قسە لەگەڵ هیچ شاندێک بكەن لەكاتی سەردانیكردنیان بۆ گوندەکە، بۆ ئیدانەكردنی پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی میلیشیاكان كە هەڵمەتی دەستگیرکردن و برینداركردنی ژنان و خۆپیشاندرانیان كرد.
بڕیار بوو “پۆلیسی سەربازی” سەر بەو میلیشیانە و شاندێکی کەسایەتییە دیارەکان بچنە ناو گوندەکەوە بۆ ئەوەی لەنزیكەوە بەدواداچوون بۆ ئەوروداوانە بكەرن.
رۆژی یەکشەممە، میلیشیای “عەمشات” خۆپیشاندانێکی ژنانی لە بەردەم بارەگا ئەمنییەکانی خۆیدا لە گوندی کاخری سەرکوت کرد، و هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران.
سەرچاوەکانی نۆرس پرێس ڕایانگەیاندووە کە فادی جاسم خەڵكی ناوچەكەی ئاگادار كردۆتەوە کە ئەوەی ڕوویداوە کێشەیەکی خێزانییە و ئەرکی میلیشیاكان جیاکردنەوەی ئەو دوو لایەنە بووە.
ئەندامانی عەمشات دەستیان بەسەر کامێراکاندا گرتووە و كامیرەی ماڵانیان شكاندووە.
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دوای گەمارۆدان و داخستنی ئینتەرنێت، ئەو میلیشیایە ڕێگەی نەدا “پۆلیسی سەربازی” یان هیچ کەسێکی دیار بچێتە ناو گوندی كاخری.
لەو چوارچێوەیەدا تۆمارێكی دەنگی یەکێک لە موختارەکان بڵاوبووەوە کە تیایدا دانیشتوانی گوندەکەی ئاگادارکردۆتەوە پێش دەستپێکردنی وەرزی دروێنەوەی زەیتون، دەبێت هەر جوتیارێك ٨ دۆلار بۆ هەر دار زەیتونێك وەك سەرانە بداتە ئەو میلیشیایە، ئەوەی ئەو بڕە پارەیەش نەدات دەستبەسەر دار زەیتونەكانیدا دەگیرێت، کە لە بنەڕەتدا هۆکارەکەی ئەو خۆپیشاندانە و ناڕەزایەتییە ئەوە سەرانە بووە كە بەسەر خەڵكیدا دەسەپێنن.