کۆبانی – نۆرس پرێس
ئه مڕۆ دووشه ممه، بەرپرسێكی زانكۆی كۆبانی رایگه یاند، لە ساڵی خوێندنی 2022-2023 دوو به شی نوێ له زانكۆی كۆبانی ده كه نه وه كه بریتین له په یمانگای ژمێریاری و په یمانگای كۆمپیوته ر و ماوەی خوێندن تێیاندا دوو ساڵ و نیو دەبێت.
زانکۆی کۆبانی چەندین بەشی ئەکادیمی لەخۆدەگرێت، لەوانە: فاکەڵتی ئاداب، هەردوو بەشی ئەدەبی کوردی وعەرەبی، فاکەڵتی زانست، بە بەشەکانی؛ بیرکاری، فیزیا، و کیمیا، کۆلێژی پەروەردە، بەشی وانەبێژی و پەیمانگای زانستە پەروەردەییەکان بە بەشەکانی؛ زمانی ئینگلیزی، بایۆلۆجی، جوگرافیا.
شەرڤان موسلیم، هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، توانای وەرگرتن لە زانکۆی کۆبانی؛ بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 600 خوێندکار کە بڕوانامەی ئامادەیییان بەدەستهێنابێت؛ لە قوتابخانەکانی بەرێوبەری خۆسەر؛ لە بەشەکانی ئەدەبی و زانستی.
ئەمساڵ 750 خوێندکاری هەرێمی فورات بە سەرکەوتووی دوائامادەییان تەواو کرد.
ساڵی رابردووش زانکۆکە کردنەوەی پەیمانگای زانستە پەروەردەییەکانی بەم بەشانەوە راگەیاند: “جوگرافیا، ئینگلیزی، وانەبێژیی، بایۆلۆجی، بیرکاری، فیزیا، و کیمیا.”
موسلیم ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆی کۆبانی؛ لە پرۆسەی گرێبەستکردندایە لەگەڵ مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا لە هەموو پارێزگاکانی سوریاوە؛ بۆ وانەوتنەوە لە زانکۆی کۆبانی، ئەویش دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیان.
راشیگەیاند، زانكۆکەیان ئامادەكارییەكانی بۆ وەرگرتنی خوێندكاران تەواوكردووە، “لە ماوەی چەند رۆژێكدا بەراوردكاری گشتی ‘ناوی وەرگیراوان’ رادەگەیەنین، لەڕێگەی ماڵپەڕە فەرمییەكانی زانكۆكەوە.”
ساڵی نوێی خوێندن لە یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەست پێدەکات؛ بۆ خوێندکارە کۆنەکان، لە هەشتی هەمان مانگ بۆ خوێندکارە نوێیەکان.
خوێندکارانی فورات مافی هەڵبژاردنیان هەیە لە کۆلێژ و پەیمانگاکان؛ لە سێ زانکۆی رۆژئاوای کوردستان، ئەوانیش: زانکۆکانی “کۆبانی، ئەلشەرق، رۆژاڤا”ن.
زانکۆی کۆبانی لە سیی ئەیلولی 2017 کرایەوە، لەو کاتەدا تەنیا دوو فاکەڵتی هەبوو: کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان (فیزیا، کیمیا، بیرکاری)، هەروەها کۆلێژی ئاداب (بەشی زمان و وێژەی کوردی).
ساڵی ڕابردوو زانکۆی کۆبانی یەکەم گروپی خوێندکاری خۆی دەرچوواند کە 32 خوێندکاری لەخۆ گرتبوو لە بەشەکانی: “ئەدەبی کوردی، فیزیا، کیمیا”.