زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە توانای چارەسەرکردنی شەڕی ئۆکرانیا، ” بانگەشەی هەڵبژاردنە”.

ئەمەش لە میانی چاوپێکەوتنێکی زێلێنسکی هات کە لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، كە پرسیاری بۆچوونی خۆی لێكرا سەبارەت بە لێدوانەکەی ترەمپ کە دەڵێت ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆمار لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا چارەسەر دەکات.

زێلێنسکی لە وەڵامدا وتی: من ناتوانم ئەمڕۆ تێبگەم، چونکە نازانم وردەکارییەکان چین و مانای چییە” جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم لێدوانانە لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا دێن و زۆرجاریش پەیامی هەڵبژاردنن.

سەرۆکی ئۆکرانیا و ترەمپ بە ئاشکرا تۆمەتەکانیان لەسەر لێدوانەکانی ئەم دووەمیان ئاڕاستەی یەكتری كرد.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد