“هەسەدە” کوشتنی دوو سەرکردەی دیاری داعش لە گوندەواری رەقە رادەگەیەنێت

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشیان لە شاری رەقەی باکووری سوریا ڕاگەیاند.

“هەسەدە” رایگەیاند كە ڕۆژی شەممەی رابردوو بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە گوندی شنینەی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری رەقە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی “داعش” دوو سەرکردەی دیاری ناو ڕێکخراوەکە بوو، هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی شوێنی ئەو دوو تیرۆریستەیاندا، بەڵام هەوڵی هەڵاتنیاندا و تەقەیان لە هێزەكان كرد، و لەكاتی روبەڕوبونەوە هەردووكیان كوژران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی “هەسەدە”  دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی ئەو دوو كوژراوەداگرت.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان