كەركوك.. دووچەکداری داعش كوژران

هەولێر – نۆرس پرێس

دووچەکداری داعش لە لە گەڕەکی پەنجا عەلی شارى کەرکوک لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە كوژران

شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوو تیرۆریست کە پشتوێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند “لە هەوڵێکی هەواڵگری و لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، تیمەکانی هەواڵگری دوای دوو تیرۆریست کەوتوون و گەمارۆیان داون لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شارى کەرکوک”.

راشیگەیاند “دوای ئەوەی تەقەیان لێکراوە، دەرکەوتووە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە و بەهۆی ئەو تەقانەی لێیانکراوە، پشتێنەکانیان تەقیوەتەوە و گیانیان لەدا.

بەپێی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو چەکدارانە سەر بە داعش بوون و ویستوویانە لە کەرکووک کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.