پۆلیسی فەرەنسا خنكانی ژمارەیەك کۆچبەری لە نۆکەندی ئینگلیزدا راگەیاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند کە ژمارەیەك کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە باکووری فەرەنساوە بۆ ئینگلتەرا گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کۆچبەران لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو ئینگلتەرا خنكان.
لە ٣ی ئەم مانگە بەلەمێک نوقمبوو و ١٢ كۆچبەر لەو ناوچەیە گیانیان لەدەستدا.
لە مانگی یەکەوە لانیکەم ٣٧ کەس لە نۆکەندی ئینگلیز لە کاتی پەڕینەوە بەشێوەیەكی نایاسایی گیانیان لەدەستداوە.
ئەو کۆچبەرانەی هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن مەترسی خنکانیان لەسەرە لەکاتێکدا هەوڵدەدەن لە نۆکەندی قەرەباڵغی ئینگلیزدا بپەڕنەوە.
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٠ هەزار کەس لە نۆکەند پەڕیتنەوە.