ساڵیادی هێرشەکەی سەر کۆبانێ.. بەڕێبەرایەتی خۆسەر تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە داعش بەرەو ئەو شارە ئاراستە كرد

کۆبانێ – نۆرس پرێس

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە کانتۆنی فورات، کە کۆبانێ و گرێ سپی لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، تورکیا دە ساڵ لەمەوبەر داعشی ئاڕاستەی ئەو شارە كوردیانە کرد.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بەیاننامەیەكی دەركرد.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەنقەرە لە سەرەتاوە “پاڵپشتی لە گروپە توندڕەوەکانی وەک بەرەی نوسرە و داعش دەكات”.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانە کرد کە گەرەنتی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست لە باکووری سوریا دەکەن، کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی تورکیا بهێنن.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان