سەپاندنی باج بەسەر جووتیارانی کورد لە عەفرین
عەفرین – نۆرس پرێس
میلیشیای “حەمزات”ی سەر بە توركیا لە عەفرینی داگیركراو باج بەسەر جوتیارە كوردەكان دەسەپێننبە، بەبیانووی “باجی پاسەوانیكردن” لە دار زەیتونەكانی ئەو شارە.
بەدرێژایی ساڵادا، نۆرس پرێس چاودێری سەپاندنی باجی یەک لە دوای یەکەكانی ئەو میلیشیایانەی كردووە، بە بیانوو و ناوی جیاواز، وەك باج لەسەر زەوی کێڵان، بڕین، و دوورینەوەی زەیتون و پەستانی، لەگەل ئەمانە دەیان هەزار دار زەیتون دزراون یان بە ناڕەوا بڕاون، بەدەستی ئەو میلیشیانەی سەر بە توركیا لە ناوچە داگیركراوەكانی رۆژئاوای كوردستان.
سەرچاوەکان لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئەو میلیشیانە، “باجی پاسەوانی”یان بە بڕی دوو دۆلار بۆ هەر دارێکی زەیتون سەپاندووە، لە چەند گوندێک، لەوانە بابلێت، کفر شیل، مەعراتە، کفر دەلا سەرو، کفر دەڵا خواروو، فەقیران، كۆكان.
پێشتریش میلیشیاكان دەسەڵاتە یاساییەكانیان هەڵوەشاندەوە کە بە کەسوکاری خاوەن زەویەکان درابوو، هەرچەندە لەلایەن “ئەنجومەنی ناوخۆیی لە عەفرین” بەیاسایی رێگەیان پێدرابوو.