دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی سەنتەری نیشتمانی بومەلەرزە لە سوریا ڕایگەیاند، حەوت بومەلەرزە لە ڕۆژی پێنجشەممە تا کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی هەینی تۆمار کراوە کە بەهێزترینیان ٤.٧ پلە بووە.
ڕۆژی 12ی مانگی ڕابردوو، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەمای ناوەڕاستی سوریا رویدا و بەهۆیەوە 65 کەس برینداربوون.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان بەم شێوەیە بوون “بومەلەرزەیەک بە دووری ٦٩ کم لە باکووری لازقییە بە گوڕی ٢.٩ ڕێختەر لە لیوا ئیسکەندەڕون، و سێ بوومەلەرزە لە دەریای سوور بە گوڕی ٤.٧، ٤.٥ و ٤.٧ ڕێختەر، رویدا .”
بەرەبەیانی ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژهەڵاتی حەما، بە گوڕی 3.2 ڕێختەر، بوومەلەرزەیەکیش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەما، بە گوڕی 1.5 ڕێختەر، هەروەها بوومەلەرزەیەک لە لیوا ئیسکەندەڕون، 36 کم باکووری ڕۆژئاوای ئیدلب، بە گوڕی 1.9 ڕێختەر، ڕوویدا.