یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری دەدات لە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی بۆ لوبنان و ناوچەکە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریی دا لە بارگرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لێکەوتەی نەرێنی گەورەی لەسەر لوبنان و ناوچەکە دەبێت.

ئەم هۆشدارییە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا و عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان هات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ئەوروپا ترسیان هەیەی لەوەی شەری غەززە، ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئازارە مۆرییەكان لە ناوچەکەدا لەگەڵ.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی لوبنان جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایش.

راشیگەیاند “ئاشتی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە پێویستی بە چارەسەری پرسی فەلەستین هەیە”.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی