بۆردومانەکانی تورکیا وێستگەیەکی ئاوی باکووری رەقە لەكاردەخات
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، تورکیا بۆردومانی شارۆچکەی عێن عیسا و گوندەواری كرد، كە بۆوە هۆی بووە لەكارخستنی وێستگەی ئاوی شارۆچکەی “هێشە”.
مەسعوود بوزی، هاوسەرۆکی بەڕێوبەرایەتی لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محاویلەی دابینكردنی کارەبای وێستگەی ئاوەکەی هێشە بەهۆی بۆردومانی توركیاوە لەكاركەوت.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە زیانی ماددی گورەی لێكەوتەوە لێکەوتووەتەوە.
بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئەو وێستگەیە شارۆچكەی هێشە و ١٢ گوندی دیکە بێ ئاوكرد.
٢٠ی ئابی ڕابردووش، کرێکارانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە شاری کۆبانێ لەلایەن میلیشیاكانی توركیا تەقەیان لێكرا.