بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 22 کەسی دیکەش برینداربوون
حومس – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندەواری “حومس”ی ناوەڕاستی سوریا، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك برینداربوون.
میدیاكانی سوریا رایانگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە نزیک “فەرقەی دار ئەلكەبیرە”ی باكووری شاری حومس کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٢٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیبن ئەلوەلید لە گەڕەکی ئەلوعر، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە برینەکان برینیان “سەخت” و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە حکومییەکانی شاری حومس.