سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئيدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له عێراق و سووريا دەكەن.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ئيدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شانديكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه و ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه.
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له‌داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.