مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانى عێراق و هەرێمی کوردستان بكات.

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق کۆدەبێتەوە ژمارەیەک یاداشتى ئەمنیى واژۆ دەکات.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە میدیاكانی راگەیاند “وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاگاداری کردینەوە، لە چوارچێوەی سەردانەكەی مەسعود پزیشکیان بۆ عێراق، سەردانی هەولێریش دەکات”.