دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و وێرانی قوتابخانەکانی باشووری حەسەکە

شەدادی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، نەدوە نەجم، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پەروەردەیی شەدادی، ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، هەشت قوتابخانە، لە باشووری حەسەکە، هێشتا وێرانن و لە دەرەوەی خزمەتدان.

لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵدا، دەستەی پەروەردەی بەڕێوبەری خۆسەر بڕیارێکی دەرکرد، تیایدا 11ی ئەیلولی بە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، دیاریکرد.

نەدوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەو قوتابخانانە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکە لە ساڵی 2013 تا 2016، دوای هاتنی داعش بۆ ناوچەکە وێران بوون.

مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو، لیژنەی بەڕێوەبردنی قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوبەری خۆسەری، دەستیان کرد بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی گەڕەکی باکوور بەتەنها، بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر قوتابخانەکانی شارەکە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکان، ژمارەی خوێندکارانی شەدادی و گوندەوارەکەی گەیشتووەتە 13 هەزار خوێندکار، کە بەسەر 128 قوتابخانەدا دابەشکراون.

نەدوە ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی قوتابخانە وێرانکراوەکانی شەدادی سێ قوتابخانەیە و لە گوندەوارەکەشی چوار قوتابخانەیە کە هەموویان لە خزمەت دەرچوون.

رێکخراوی سۆلیدارێتی کە ڕێکخراوێکی ناحکومی فەرەنسییە و بارەگاکەی لە شاری عامودایە، سەرپەرشتی دابینکردنی بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان دەکات.

نەدوە وتی، رۆژانی ڕابردوو هەڵسەنگاندنەکان بۆ قوتابخانە وێرانبووەکان تەواوەکان بوو کە لەلایەن هەندێک ڕێکخراوی مەدەنیەوە ئەنجامدران، بەڵام “تا ئێستا ئەو رێکخراوانە بەشدارییان لە نۆژەنکردنەوەیاندا نەکردووە”.

پێشتر رێكخراوێكی مەدەنی كاری بۆ نۆژەنكردنەوەی ئاودەستەكان و دانانی پانێڵی خۆر و هەڵكەندنی بیرەكان كردبوو، لە حەوت قوتابخانەی وێرانكراودا لە گەڕەكەكانی باشوور و باكووری شارۆچكەی شەدادی.

لەگەڵ ئامادەكاریەکان بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێند، .بەرپرسێكی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، 348 قوتابخانە كە بەهۆی شەڕەوە وێران بوون، هێشتا لە دەرەوەی خزمەتدان.

ئامادەکردنی: باسم شویخ – مۆنتاژ: رەهەف یوسف