رۆژئاوای كوردستان بە دەیان قوتابخانەی وێرانبوو ساڵی خوێندن دەستپێدەکات

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانەی كە بەرۆكی ناوچەكە گرتۆتەوە، تا ئێستا دەیان قوتابخانە لە رۆژئاوای كوردستان وێران بوونە و بەشێكیان نۆژەن نەكراونەتەوە.

زۆرینەی قوتابخانەکانیش لە کاتی شەڕی داعشدا وێران بوون.

سەمیرە حاج عەلی هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی بەرێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، 87 قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون بەهۆی شەر و پێكدادان لە ناوچەكەدا، ئەمە جگە لە 92 قوتابخانەی دیکە کە بەشەکی وێران بووە، و ئێستاش 55 قوتابخانە لەژێر كاری نۆژەنکردنەوە دان.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٦ قوتابخانە لەلایەن دەسەڵاتی پەروەردەوە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان نۆژەنکراونەتەوە، و ژمارەی قوتابخانەكان كە ئێستا قوتابییان تێیدا دەخوێنن ٤١٠٠ قوتابخانەیە.

ژمارەی قوتابییان لە رۆژئاوای كوردستان لەمساڵدا 1860 قوتابی تێپەڕاندووە ، سەرەڕای ئەوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 2500 قوتابی ئامادەیییان تەواو کردووە و چوونەتە زانکۆکان.

ژمارەی خوێندکارە سەرکەوتووەکان لە بەشی زانستیدا گەیشتە 1151 قوتابی، و لە وێژەیی ٩٠١ خوێندكار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان پێویستی بە پاڵپشتی و هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە، چونکە ژمارەی قوتابیان لە زیادبووندایە و قوتابخانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

ئامادەکردنی: زانا ئەلعەلی – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان