نزیکەی یەک ملیۆن قوتابی… پەروەردەی رۆژئاوای كوردستان خۆی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە دەکات
حەسەكە – نۆرس پرێس
بەرپرسێک لە پەروەردەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان پێشبینی دەکات، زیاتر لە ٨٥٠ هەزار قوتابی لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ خوێندنی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی خۆسەرییەوە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.
دوێنێ یەكشەممە، دەستەی پەروەردەی رۆژئاوای كوردستان، دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند، و بڕیاریدا كە رۆژی شەممەی داهاتوو بە فەرمی دەوام دەستپێبكاتەوە.
سەمیرە حاج عەلی هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە ڕایگەیاند، 4100 قوتابخانە ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی قوتابییان.
بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی ٤١ هەزار مامۆستا ئامادەن بۆ پێشوازیكردن لە قوتابییان، چاوەڕوان دەكرێت ٥٥ قوتابخانەی دیکە دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە دەستبەخوێندن بكەنەوە .”
حاج عەلی راشیگەیاند، “لەم ساڵدا مەنهەجی بەشوێك لە پۆلەکان گۆڕاوە، كە مەنهەجی پۆلەکانی یەک، چوار، حەوت، و دە ”، ئاماژەی بەوەشکرد کە نزیکەی دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کتێبی خوێندن چاپکراون.
ئەو بەرپرسە پەروەردەییە ئاماژەی بەوەدا کە 87 قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون بەهۆی ئەو شەڕ لە ناوچەكەدا، ئەمە جگە لە 92 قوتابخانەی دیکە کە بەشەکی وێران بووە و كاری نۆژەنكردنەوەبان تا ئێستا تەواو نەبووە.
ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە