تورکیا لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دایك و كوڕێك دەکاتە ئامانج

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، توركیا هێرشی كردە سەر گەڕەكی عەنتەرییە لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، و دایك و كوڕێكی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردوومانكرد.

پەیامنێرێکی نۆرس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شوێنی بۆردوومانەكە ڕایگەیاند، “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی دڵ و چاو لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان کردە ئامانج”.

یەکشەممەی ڕابردوو تورکیا و میلیشیاكانی ئەنقەرە گوندەکانی گوندەواری باكوری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستانیان بۆردومانگرد.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، “لە ئەنجامی بۆردوومانەكە ژنێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستد” .

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

هەفتەی ڕابردوو، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، هێرشەكانی تورکیا، ناوچەکە بەرەو “جەنگێكی كراوە” دەبات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد