بەرپرسێکی ڕووسیا: خۆبەڕێوبردنی کورد لە سوریا بابەتێکی ناوخۆییە
دیمەشق – نۆرس پرێس
شەوی ڕابردوو، دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، دامەزراندنی دەسەڵاتی خۆبەڕێوبردنی کورد لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان “بابەتێکی ناوخۆی سوریایە و نابێت کەس دەستوەردانی تێدا بکات”
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی “رووداو”، پۆلیانسکی رایگەیاند: هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە خۆبەڕێوبردنی کورد لە سوریا “بابەتێکە کە تەنیا پەیوەندی بە سووریاوە هەیە، و پێموایە نابێت هیچ کەسێک دەستوەردان لەو بابەتە بکات و بۆچوونی خۆیان لەو بارەیەوە بدان”.
سەبارەت بە هەڵوێستی مۆسکۆ لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی دیمەشق و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، ئەو بەرپرسە ڕوسیا ڕایگەیاند “مۆسکۆ هانی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و کورد دەدات بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی کوردیشدا بێت.
جێگری نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی ئاگادارە لە پەیوەندییەكانی دیمەشق و ئەنقەرە و ئاماژەی بەوەدا کە “ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی تەواوی ناوچەکەدایە”.