داعش بارهەڵگری نەوت لە دێرەزوور دەکاتە ئامانج
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، چەند چەکدارێک کە دەوترێت سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)بوون، لە دوو هێرشی جیاوازدا تەقەیان لە ژمارەیەك بارهەڵگری نەوت كرد لە گوندەواری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی دەحلەی گوندەواری دێرەزوور ڕایگەیاند، دوو ئەندامی ڕێکخراوی داعش، تەقەیانلە كارونێكی برهەڵگری نەوت كرد لە كاتی دەرچونیان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعمر لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی بوسەیرە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها لە شارۆچکەی دەحلە، دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیلێک و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لە ژمارەیەك بارهەڵگری نەوت كرد، لەسەر ڕێگای سەرەکی ئەو شارۆچكەكە ڕۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور.
دوای چەند کاتژمێرێک، داعش لە ڕێگەی پەیجە نزیكەكانییەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرشەکە راگەیاند.