بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان داوای سنووردارکردنی تواناکانی داعش دەکات
رەقە – نرس پرێس
بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێویستە وڵاتان تواناكانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و ئەو وڵاتانەی پشتیوانییان دەكەن بەتایبەتی تورکیا، كە پشتیوانی تیرۆر دەكات سنورداربكەن.
هەینی ڕابردوو چەکدارێک کە هەڵگری ناسنامەی سوری بوو، لە گۆڕەپانی شاری سۆلینگن لە ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر هاوڵاتییان و 3 کەس كوشت و 8 کەسی دیکەش برینداركرد، دواتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشەدا ڕاگەیاند، و دوێنێ یەکشەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی رایگەیاند، هێرشبەرەکە “بەیعەتی” بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە داوە.
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەترسییەکانی داعش تەنیا لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا سنووردار نەكراوە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە “پێویستی هەنگاو بنێن بەرەو هاودەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددای هاوبەشەی بۆ لەناوبردنی داعش بۆ ئەوەی ناوچەكە و جیهان سەقامگیربێت.
بەیاننامەكەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ئاماژەی بە پێویستی “سنووردارکردنی سەرچاوەکانی پشتیوانی لە تیرۆر” کردوە، بەتایبەتی تورکیا، کە “ئێستا سەركردەكانی گروپە تیرۆریستییەکانی وەك داعش و نوسرای پاراستووە لەناوچەكانی خۆی.
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر هۆشداری دا لە “مەترسییەکی نوێ” ڕوونیشی کردەوە کە ” نوێنەرایەتی تیرۆر دەکات و هەوڵدەدات رێكیانبخاتەوە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای داعش.”
داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان