لە ئەنجامی داڕمانی پردێک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكیش برينداربوون
ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئەنجامی داڕمانی پردێکی پیادە لەسەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سوریا، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیا فەرمییەکان حكومەتی دیمەشق بڵاویانکردەوە، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی پردەکە ئۆتۆمبێلێکی بەرز بووە کە خۆی بە پردەکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە پردەکە رووخاوە.
پارێزگاری دیمەشق بە ئاژانسی هەواڵی سانای ڕاگەیاندووە، تیمی پارێزگا کاردەکەن بۆ لابردنی پردەكە بۆ ئەوەی هاتوچۆ ئاسایی ببێتەوە.