هێزەکانی ڕوسیا و تورکیا کاروانێکی سەربازی هاوبەش لە باکوری سوریا پێکدەهێنن

کۆبانێ – نۆرس پرێس

كاروانێكی سەربازی هاوبەشە لەنێوان ڕوسیا و تورکیا لە باکوری سوریا ئەنجامدرا، ئەمەش دوای نزیکەی ساڵێک لە وەستانی ئەو جۆرە كاراونانە.

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی سەربازی ڕووسیا هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا كاروانێكی سەربازییان لە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان پێكهێنا.

ڕۆژی 2ی تشرینی یەکەمی 2023، هەردوولا كاروانێكی هاوبەشیان پێكهێنا، تا ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان پێكردەوە.

كاروانەكە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا و دوو هەلیکۆپتەری ڕووسیا پێکهاتبوون، لە گوندی غەرییب دەستیان پێكرد تا گەیشتنە گوندی بەندەرخانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ.

ئەم كاروانانە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێک دێت کە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ناسراوە لە نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا كە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا ئیمزایان كرد.

ئۆتۆمبیلە سەربازییەكانی تورکیا گەڕانەوە بۆ نێو خاكی توركیا، و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ڕووسیاش گەڕانەوە ناوەندی خۆیان لە شارۆچکەی سریینی باشووری کۆبانێ.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان