“هەسەدە” هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعش لە حەسەکە ڕادەگەیەنێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان ڕاگەیاند، لە گوندەواری باشووری شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، رۆژی هەینی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە دژی شانەیەكی داعش ئەنجامداوە، لە شارۆچکەی سەفیانی، سەر بە شارۆچکەی شەدادی لە باشووری گوندەواری حەسەکە.
دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، دەستگیرکردنی ئەندامێکی شانەیەکی داعشیان ڕاگەیاند، کە ئەندام و سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوەی لە کەمپی هۆل بە قاچاخ دەبردە ناوچەكانی ژێر دەسهەڵاتی توركیا لە سوریا.
ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکە لە گوندەواری حەسەکە بە پاڵپشتی و بەشداریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی شانەیەکی ڕێکخراوی توندڕەو بە ناوەکانی “عیسا محەممەد حسحاس” كە نازناوی “ئەبی حەمزە”یە و “عەبدوڵڵا محەممەد حسحاس” كە نازناوی “ئەبی عومەر”ە دەستگیركران.
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و کەرەستەی سەربازیدا گرت، و لە رایگەیاند، “هەسەدە” بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دژی شانەکان و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تاوەکو “رەگ و ڕیشەیان بنبڕ بكەین”