ئاسایش كەسێك دەستگیر دەكات كە ئەندام و سەرکردەکانی داعشی بە قاچاخ دەبردە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی ئەندامێکی شانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان ڕاگەیاند، کە ئەندامان و سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوەی لە کەمپی هۆل بە قاچاخ دەبردە دەرەوە.

ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرەبەیانی دوێنێ شەممە، دوای زانیاریی ئەمنی “ورد”، ئەندامێکی شانەكانی داعشیان لە گوندی “جەنبە”ی باشووری شارۆچکەی هۆلی گوندەواری شاری حەسەکە دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵگەکان سەلماندیان کە ئەو ئەندامە دەستگیرکراوە دەستی هەبووە لە کارکردن لەناو شانەیەکدا کە ئەندامان و سەرکردەکانی داعشی لە کەمپی هۆل و ناوچەکانی دیکەوە بە قاچاخ دەبردە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا لە سوریا.

 لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هێزە ئەمنییەکان چەك و ئامێری سەربازییان لە شوێنی مانەوەی ئەو دەستگیركراوە دۆزیوەتەوە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە