توركیا بۆردومانی گوندەواری شاری حەسەكە دەكات

تل تەمر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە گوندەکانی گوندەواری باكووری شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستانیان بۆردومان کرد.

دوو لەمەوبەر گوندەکانی گوندەواری شارۆچکەی “زەرکان” لە رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن سوپای توركیا و میلیشیاكانیەوە بۆردومان كرا.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، بۆردومانەکە گوندی “خەربە شەعیر”ی سەر بە شارۆچکەی زەركان کراوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو، بۆردومانەکان لە گوندی “عەنیق هەوا”ی ژێر دەستی توركیا ئاڕاستەی ئەو شوێنانە كراون.

داڕشتنەوەی: تەیسر محەممەد