دوای ساڵێک لە خۆپیشاندانەکان “مەسەدە” هاوسۆزی خۆی بۆ خەڵكی سوەیدا دەڕبڕی
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات هاوسۆزی خۆی لەگەڵ بزووتنەوەی جەماوەری لە شاری سوەیدای باشووری سوریا دەربڕی و داوای چێبەچێكردنی داواكارییەكانی ئەو خۆپیشاندەرانەی كرد، كە داوای ” ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی” دەكەن.
ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حكومەتی دیمەشق دوو ساڵە بەردەوامە، بەبێ ئەوەی هیچ وەڵامێك و بەڵێنێكیان پێ بدرێت، بەڵكو هێزە سەربازی حکومەتی دیمەشق لەنزیك ئەو شارە بەڵاوەیان پێكرایە.
“مەسەدە” لە میانی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی گشتی كە دوێنێ شەممە، لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو، هاوسۆزی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.
ماڵپەڕی فەرمی “مەسەدە” رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان ئیدانەی هەوڵەکانی حكومەتی دیمەشق و میلیشیاكانیان كرد كە هەوڵی تێكدانی سەقامگیری ناوچەی دێرەزوور دەدەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “مەسەدە” پشتگیری لە خۆپیشاندانی جەماوەری دەکات لە ناوچە داگیركراوەكان، وەك ناوچەی ئیدلیب كە لەژێر دەستی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشتر)ە و ناوچەداگیركراوەكانی دیكە كە توركیا داگیری كردوون.
ئەنجومەنەکە دوای هەڵسەنگاندنی کارەکانی فەرمانگەكەی لە دەرەوەی وڵات، جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هێزەكاریگەرەكان لە سوریا کردەوە. هەروەها جەختی لە بەردەوامی کاری لیژنەکانی دیالۆگی نیشتمانی کردەوە، ئەمەی بە پایەیەکی بنچینەیی لە هەوڵەکانیدا بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی نیشتمانی وەسف کرد. ئەنجومەن بڕیاریدا هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکان و دروستکردنی کۆدەنگی بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک وۆرک شۆپ و سیمینار بۆ لایەنە جیاوازەکانی سوریا بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێك.