هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و میلیشیاكانی هێرش دەكەنە سەر “هەسەدە” لە شاری دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومانكران و لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق و تاران هێرشیانكرایە سەر.
سەرچاوەکانی بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، خاڵێکی پشکنینی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” لە شارۆچکەی زیبانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لەلایەن ژمارەیەك چەكدار تەقەی لێكرا، هەروەها بارەگایەکی دیكەی سەربازی لە شارۆچکەی جەرزی، بەهەمان شێوە تەقەی لێكرا، زیانەكانی هەردوو هێرش تەنها ماددی بوون.
لەلایەکی دیکەوە، هێرش كرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەكانی “هەسەدە” لە شارۆچکەی ئەبو حەمامی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
بارەگایەکی هێزەکانی “هەسەدە” لە شارۆچکەی حەوایج لەلایەن هێزەكانی جكومەتی سوریاوە بۆردوومان كرا، ئەویش دوای شكست پێهێنانی دزەكردنی ژمارەیەك چەكداری میلیشیاكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق و تاران بۆ نێو شارۆچكەكە.
شەر و پێكدادان لە نێوان هێوەكانی “هەسەدە” و میلیشیاكانی “دیفاع وەتەنی”ی سەر بە حكومەتی دیمەشق لە شارۆچکەکانی سەبحا و درەنج و ئەبریحای گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور رویدا.